ڕێنماییەک کە پێغەمبەر ﷺ بە سوفیان کوڕی عەبدوڵڵای سەقەفی دا
سوفیان کوڕی عەبدوڵڵای سەقەفی (ڕەزای خوای لێ بێت) گێڕایەوە: پرسیارم کرد، "یا ڕەسوڵوڵڵا ! شتێم پێ بفەرموو کە بە توندی پێوەی بگرم." ئەو ﷺ وەڵامی دایەوە، "بڵێ، 'پەروەردگارم اللە یە،' و دواتر بە ڕاستی بمێنەرەوە." دواتر پرسیارم کرد، "ئەی نێردراوی خوا ! زۆرترین شت کە لە منی بۆ دەترسی چییە؟" پێغەمبەر ﷺ زمانی خۆی گرت و فەرمووی، "ئەمە." [تیرمزی گێڕاویەتیەوە، و بە حەسەن سەحییح هەڵسەنگاندووە]